له‌ نینۆكه‌كانته‌وه‌ ته‌ندروستى خۆت بزانه‌

تا ئێستا زانیوته‌ له‌ نینۆكه‌كانته‌وه‌ بارى ته‌ندرووستى خۆت ده‌زانیت؟ ڕه‌نگه‌ پێت سه‌یر بێت، به‌ڵام ئه‌و نیشانه‌ سپییه‌ى سه‌ر نینۆكه‌كانت، كه‌ له‌ مانگى یه‌ك شه‌وه‌ ده‌چێت، نهێنى ته‌ندروستیت بۆ ئاشكرا ده‌كات.

 

زیاتر ڕه‌نگه‌كه‌ى سپییه‌، به‌ڵام هه‌ندێك جار و به‌ پێی جۆرى نه‌خۆشی كه‌سه‌كه‌، بۆ : شین، زه‌رد، سوور ده‌گۆڕێت، به‌ڵام تا ڕه‌نگه‌كه‌ى سپی بێت، ئه‌وه‌ ماناى ته‌ندروستییه‌كى باشه‌.

 

پێویسته‌ به‌ بوونى مانگه‌ یه‌ك شه‌وه‌كه‌ى سه‌ر نینۆك، كه‌ زیاتر له‌ سه‌ر په‌نجه‌ گه‌وره‌ ده‌رده‌كه‌وێت، دڵخۆش بێت، چونكه‌ تا زیاتر ده‌ربكه‌وێت، ماناى ته‌ندروستى باشتره‌ و به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ تا كه‌متر ده‌ربكه‌وێت، ئه‌وه‌ ماناى ئه‌وه‌یه‌ كه‌سه‌كه‌ ته‌ندروست نییه‌.

 

چه‌ند كاره‌كته‌رێك هه‌یه‌ بۆ گۆڕینی ڕه‌نگه‌ ئه‌و په‌ڵه‌ سپییه‌، یان دیار نه‌مانى، له‌وانه‌ش، جۆرى خواردن، ژینگه‌ و كاریگه‌رییه‌كانى سه‌ر جه‌سته‌، كاتێك گه‌ده‌ به‌ به‌شاى كار نه‌كات و خراپی له‌ پرۆسه‌ى هه‌رسكردنى خواردندا هه‌بێت، ئه‌و مانگه‌ سپییه‌ ورده‌ ورده‌ به‌ره‌و نه‌مان ده‌چێت.

 

دیارنه‌مانى په‌ڵه‌ سپییه‌كه‌ و نیشانه‌كانى نه‌خۆشییه‌كان:

ئه‌گه‌ر ئه‌و مانگه‌ سپییه‌ به‌سه‌ر نینۆكه‌كان دیار نه‌ما، ماناى چى ده‌گه‌یه‌نێت ؟

1. ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر په‌نجه‌ گه‌وره‌ دیار نه‌ما، ماناى بوونى نه‌خۆشی یان فشارێكى ده‌روونى هه‌یه‌.

2. ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر په‌نجه‌ى شایه‌تومان دیار نه‌ما، واتا كه‌سه‌كه‌ كێشه‌ى له‌ گه‌ده‌دا هه‌یه‌.

3. كێشه‌ى فشارى خوێن هه‌یه‌، ئه‌گه‌ر په‌ڵه‌ سپییه‌كه‌ به‌سه‌ر نینۆكى په‌نجه‌ى ناوه‌ند نه‌ما.

4. ئه‌گه‌ر له‌ په‌نجه‌ى ئه‌ڵقه‌ دیار نه‌بوو، ئه‌وه‌ واتا كێشه‌ له‌ لیفه‌گرێ هه‌یه‌.

5. ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر نینۆكى په‌نجه‌ بچووكه‌كه‌ى ده‌ست دیار نه‌بوو، ئه‌وه‌ واتا كێشه‌ له‌ گه‌ده‌ و ڕیخۆڵه‌كان و په‌نكریاس هه‌یه‌.

ب-س

Hits: 560