عێراقییەکان لە پلەى یەکەمدان لة خەمۆکییدا

بەپێی توێژینەوەیەکی تایبەت بە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفەریقا دەریدەخات، عێراقییەکان لە پلەی یەکەمدا دێن لە تۆمارکردنی زۆرترین رێژەی خەمۆکییدا.

توێژینەوەیە کە لەلایەن ناوەندی (Arab Barometer) ئەنجامدراوە، کە تێیدا وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفەریقا وەک نمونە وەرگرتوە، بەپێی توێژینەوەکە دەردەکەوێت عێراقییەکان لە پلەی یەکەمی زۆرترین رێژەی توشبون بە خەمۆکیدا دێن بە رێژەی (43%).

لە بارەی هەستکردن لە دودڵی و راڕایی لە توێژینەوەکەدا ئەوە خراوەتەڕو کە عێراقییەکان پلەی سێهەمیان هەیە بە رێژەی (40%).

دوای عێراقییەکانیش تونس و فەلەستین دێن بە رێژەی (40% و (37%) و خەمۆکییان هەیە لە وڵاتانی عەرەبیدا و مەغریبیش لە پلەی کۆتایی تۆماری خەمۆکیدایە لە وڵاتانی عەرەبیدا.

لەبارەی دودڵی هاوڵاتیانیشەوە لەو وڵاتانە، تونس بە پلەی یەکەم دێت بە رژەی (53%) و عێراق بە رێژەی (40%) و ئەردەن (42%) و کوەیتیش کەمترین هەستکردن بە دودڵی تێدایە بە رێژی (12%).

karwan

Hits: 57