تەندروستى جیهان: ساڵی داهاتوو کۆرۆنا کۆتایی دێت و ژیان ئاسایی دەبێتەوە

رێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی رایدەگەیەنێت کە ساڵی داهاتوو ژیان ئاسایی ده‌بێته‌وه‌و دەگەڕێتەوە دۆخی جارانی و ڤایرۆسی کۆرۆنا کە ژیانی تێکداوە نامێنێت.
لە چاوپێکەوتنێکدا مایك رایان به‌ڕێوبه‌ری پرۆگرامی فریاكه‌وتن له‌ رێكخراوی ته‌ندرووستی جیهانی رایگه‌یاند، تائێستا پێکوتەی کۆرۆنا لە جیهاندا بڵاونەکراوەتەوە، بەڵام ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ له‌ ئارادایه‌ بەم نزیکانە بڵاوبێتەوە کە رەنگە بکەوێتە ساڵی داهاتوو.

رایان باسی لەوەکرد، سه‌ره‌ڕای ئەوەی ئێستا لە زۆربەی وڵاتان ژیان ئاسایی بووەتەوە، به‌ڵام پێویستمان به‌وه‌یه‌ ره‌چاوی خۆپارێزی زیاتر بكه‌ین و رێكاره‌ ته‌ندرووستییه‌كان جێبه‌جێ بكه‌ین و خۆمان له‌ تێكه‌ڵاوی كۆمه‌ڵایه‌تی بپارێزین.

ئەو بەرپرسەی رێکخراوەکە ئەوەشی خستەڕوو ئەگەری زۆرە ساڵی داهاتوو کۆتایی بە کۆرۆنا بێت و ژیان ئاسایی بێتەوە، بەڵام بەتەواوەتی نەخۆشییەکە بنەبڕ نابێت لەگەڵ ئەوەشدا دەرفەتی باش لەبەر دەست دەبێت بۆ ئەوەی بەسەر نەخۆشییەکەدا زاڵ ببن و پێکوتەی چارەسەری تەواو مسۆگەر بکرێت.

ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە جیهان لە 60 ملیۆن تووشبوو نزیکدەبێتەوە، مردنیش لە ملیۆنێک و 400 هەزار نزیکدەبێتەوە. زیاتر لە 40 ملیۆن کەسیش لەو ڤایرۆسە رزگاریان بووە.لەو ژمارەیەدا 15 ملیۆن و نیو تووشبوو لە ئەوروپا هەن، 355 هەزار کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

 

karwan

Hits: 55