دۆزینەوەی بەردێکی بە نرخ لە شێوەی دڵێکی مۆر

ماڵپەڕی "RT arabic" لە بڵاوکراوەیەکیدا باس لە دۆزینەوەی بەردێکی بە نرخ دەکات کە بە شیوە و ڕەنگەکانی سەرنجی جیهانی بە لای خۆیدا ڕاکێشاوە

 

دوو کرێکار لە کانە بەردینەکانی "ئۆرۆگوای" لە بەڕازیل لە کاتی کارکردنیاندا دوو تاشە بەرد دەدۆزنەوە کە بەردەکان ڕەنگیان مۆرە و دەبریسکێنەوە لە هەمان کاتدا دەدرەوشێتەوە وشێوەیەکی یەکجار سەرنج ڕاکێشی هەیە لە دوای لێکۆڵینەوە لە جۆری ئەم بەردە بڵاوکراوەکە ئاماژەیداوە کە لە دوای لێکۆڵینەوە لە جۆری ئەم بەردە دەرکەوتووە یەکێکە لە هەرە بەنرخترین بەردەکانی جیهان.

"سانتا روسا" ئەو کۆمپانیایەیە کە ئەم دوو کرێکارە تیایدا کاردەکەن و دوای دۆزینەوەی ئەم بەردە بە نرخە ڕادەستی کۆمپانیاکە دەکرێتەوە، لە ئێستادا ئەم کۆمپانیایە ئەم بەردە بەنرخەی داناوە بۆ فرۆشتن.

Hits: 63