باشترین خۆراكەكان پێش و دوای وەرگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا

لەگەڵ زیادبونی ژمارەی ئەو هاونیشتمانییانەی کە پێکوتەی دژەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا وەردەگرن، ئەوپرسیارە دەکرێت کە کامانەن ئەو خۆراکانە باشترە بخورێن و کام جۆرانەن کە باشترە نەخورێن.

دكتۆر كامەران رەسوڵ ژاژڵەیی، پسپۆری زانستی خۆراك باشترین خواردن و خوارنەوەكانی بۆ كاتی پێش و پاش وەرگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا بڵاوكردوەتەوە.
1. خواردنەوەی زیاتر لە هەشت پەرداخ لەئاو ڕۆژی پێش کوتان و زیاتر لە دە پەرداخ لە ڕۆژی کوتان و ڕۆژانی دواتر لە نێوان ژەمەکان.
2. دورکەوتنەوە لە خواردنی قوتو و ئامادەکراو.
3. خواردنی سەوزە و میوەی هەمەجۆر و ڕەنگ جیاواز، ڕۆژانە دو بۆ چوارجار پێش و پاش ڤاکسینەکە.
4. نەخواردنی شیرینی، هەویرەمەنی، خواردنەوە گازییەکان و وزەبەخشەکان و کحولییەکان.
5. خواردنی دانەویڵە تەواوەکان و پاقلەمەنییەکان و ماسی و گۆشتی پەلەوەر و چەرەس و شیرەمەنی.
6. نوستن لانی کەم حەوت كاتژمێر شەوی پێش کوتان و شەوانی دوای وەرگرتنی ڤاکسینەکە.
7. خواردنی سوکە ژەمێک یەک بۆ دو كاتژمێر پێش ڤاکسینەکە وەک نان وماست یا کوپێک شیر.

Hits: 56