كوردستان هەیە؟

پێشڕەو محمد

فەرمانگەی كاروباری دەرەوەی سەر بە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیای فیدڕاڵ، نوێنەرێكی خۆی ناردۆتە عێڕاق و هەرێمی كوردستان، كچەكە لە كاتی دەستبەتاڵیی خۆیدا بە شارەكاندا گەڕاوە و وێنەی گرتووە، فەرمانگەكەش دوو وێنەی هەڵبژاردووە: یەكێكیان موصڵ (كە نووسیویەتی موسڵی ڕزگاركراو لەدەستی داعش) و دووەمیش، نووسیویەتی هەولێر، پایتەختی هەرێمی كوردستان، پێچەوانەی شارەكانی دیكەی عێڕاق، شارێكی تەواو مۆدێرنە. تا ئێرە كێشە نییە، كێشەكە ئەوەش نییە، كە ئەو وێنگرە، وێنەی شوێنە ڕازاوەكانی هەولێری گرتووە، كە زیاتر خەڵكی دەوڵەمەندی لێدەژی، تا ئێرە قەینا، هەولێر جوانە و شوێنی زۆر جوانیشی هەیە و مۆدێرنیش دیزاینكراوە. كێشەكە ئەوەیە، كۆمەڵێك خەڵكی تورك كۆمێنتیان نووسیوە و فەرمانگەی كاروباری دەرەوە تۆمەتبار دەكەن كە درۆ هەڵدەبەستێت، چونكە شوێنێك نییە ناوی كوردستان بێت، بە ئەڵمانییەكی پێرفێكت دەنووسن، ڕوونە كە لە ئەڵمانیا لەدایكبوون و لێرە خوێندوویانە و گەورە بوون. فەرمانگەكەش (وەك بڵێی بێ ئیش بێت و كارمەندیان دانابێت بەس وەڵامی ئەم كۆمێنتانە بداتەوە)، دانە بەدانە وەڵامی داونەتەوە و دەڵێت، باوەڕتان بێت كوردستان هەیە و بەدەستووریش وڵاتێكی ڕەسمییە و لەدەستووری عێڕاقیشدا وەك كوردستان ناوی هاتووە و داواشدەكات تكایە ڕێزی گفتوگۆ و دیبەیت بگرن. بەڵام دوانیان ملی ئەو فەرمانگەیەیان گرتووە و وازی لێناهێنن هەر كۆمێنتی بۆ دەنووسن دەڵێن شتێك نییە ناوی كوردستان بێت، دوو كۆمێنتی ئاخیریان بەمجۆرەیە:

مەندەریس بایرام: زیاتر لە سێ ملیۆن تورك لە ئەڵمانیا دەژین، كەواتە بەرلین شارێكی توركییە؟

موستەفا فیس: هەرێمی كام هەسارەی گەردوون؟ مەریخ یان زاتورەن؟

ئینجا كۆمەڵێك خەڵكی ئەڵمانیی (كە بەناوەكانیان وادیارە) هاتوون بە زمانێكی هێمنتر ئەرگومێنت دەهێننەوە كە هەیە و ئیتر ئاوا، هاوكات فەرمانگەكەش بەردەوامە لە نووسینی كۆمێنت.

كۆمێنتی هەندێكیان ئەوەیە، كە كوردەكان لە توركیا و سوریا و عێڕاق میوانن و كەواتە زۆر ڕێزی كوردییان گرتووە وەك میوان ڕایانگرتوون.

لەلایەكی دیكەشەوە ڕاست و فاشیستەكان لە دونیا سەریانهەڵداوەتەوە، و زۆریش بەهێزن، بەوەدا دەزانیت دونیا بەرەو كارەسات ملی ناوەتەوە.

لەپەیجی فەیسبوكیی بەڕێز پێشڕەو محمد وەرگیراوە.

Hits: 76
Category: