ناوچەی كەنداو لەسەر لێواری جەنگ

بورهان شێخ ڕەئوف

دوای ئەوەی سەرۆكی ئەمریكا دۆناڵد ترەمپ لە ڕێككەوتننامەی (5+1)  كشایەوە ساڵی 2017  نەیارانی ئەو هەنگاوەی پاساویان ئەوەبوو كە ئەو هەنگاوە كۆمەڵێك كاردانەوەو ڕووداو بە دوای خۆیدا دەهێنێت  لە كۆتاییدا بەرەوە جەنگ دەڕوات , هەرچەندە لایەنگرانی سەوداو ڕێككەوتننامەكە دان بەودا دەنێین كە ئەو ڕێككەوننامە نموونەیی نەبوو بەڵام كشانەوەی ئەمریكا واتە شكستی ڕێككەوننامەكەو گەڕانەوەی  كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم كە ئەمەش سەرەتایە بۆ بەدەستهێننان و خاوەندارێتی چەكی ئەتۆمی لەلایەن ئێرانەوە .

نەیارانی ڕێككەوتننامەكەش لە كۆشكی سپی  ئەو مەترسی یانە بە هەند وەرناگرن و  لەو بڕوایەدان ڕێگا چارەی سەربازی  ڕێگەو ئەگەرێكی بەردەستە بۆ وەستاندنی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران كە ئەمەش ئەو هەنگاوە یە كە هەمووان لێ‌ ی دەترسن كە پریشكەكەی ببێتە شەڕێك كە هەموو ناوچەكە بگرێتەوەو ئەمریكاش ئەو كات  دەبێت بە هێز بەر بە بەرنامەی ئەتۆمی كۆماری ئیسلامی بگرێت و ئەوەشی تا ئێستا دیارە لەوە ناچێت كاربەدەستانی ئێران بە هێزی نەرم واتە سزاو گەمارۆ بچنە ژێرباری داخوازییەكانیئیدارەی ترەمپەوە.

بەرەو ئاڵۆزبوون بارگاوی  بوونی ناوچەكە بە جەنگ

  1. 1. پۆلینكردنی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران بە تیرۆریست لەلایەن ئەمریكاوە بۆ هەمووانیش ئاشكرایە پاسداران بڕبڕەی پشتی ڕژێمی كۆماری ئیسلامی  ئێرانەو ڕۆڵ و كاریگەری یەكی فرە گرنگ و دیاری هەیە لە هەموو بوارەكانی سیاسی ئابووری ئیقلیمی ..تد
  2. 2. كۆتاییی هێنان بەو هەموو بووردن و چاوپۆشییانەی كە بە هەشت وڵاتی بەخشیبوو دوای ئەكتیف كردنەوەی سزاكان بۆسەر ئێران كە ئەمەش هەنگاوێكی تری قورسە بۆ ئێران و سەرەتای ئیفلیج كردنی ئابووری ئێرانە كە دەخوازن ڕادەی بەرهەمهێننانی نەوتی ئێران بگەیەننە سفر لە كلاتێكدا لە 80% داهاتی ئێران لە سەر نەوتە .
  3. 3. ڕەوانەكردنی كەشتیگەل و فڕۆكە هەڵگری (ئەبراهەم لینكۆڵن ) و فڕۆكە بۆمب هاوێژە زەبەلاحەكان ( B 52)  بۆ ناوچەی كەنداو و ڕۆژهەڵات ناوین هەموو ئەمانە مەسجی ڕوون و ئاشكران  تێچووی ئەمانە قورسن بە تایبەتی بۆ سەرۆك ترەمپ كە پاشخانێكی بزنسی هەیە و هەموو شتێك بە بیری قازانج و زیان لە یەك دەداتەوە و هیچ هەنگاوێك بە خۆڕایی و بێ‌ ئامانج و ئاكام لەوەناچێت  بنێت .

لە بەرامبەریشدا ئێران چ دەكات ؟

ئەوەی تا ئێستا لە ئێران بەدەی دەكرێت لە سەرئاستی حكومەت و دامەزراوەی ڕەهبەری كە خوودی ئایەتوڵا عەلی خامنەئی خاوەنی دوا بڕیارە تێیدا نەچوونەتە ژێر باری هیچ یەكێك لەو هەڕەشەو سزا توندانە ی كە وەكو ترەمپ دەڵێت تائێستا لەوێنەی نەبووە لە جیهاندا بۆ توندیو قوورسی , بەڵكو هەڵوێستەكانی ئێران ڕەقتروتوندتر بوون  و سەرۆكی ئێران حەسەن ڕۆحانی وڵاتە  ئەوروپیە بەشداربووەكانی ڕێككوتننامەكەی ئاگادار كردەوە و مۆڵەتی شەست ڕۆژی پێدان ئەگەر پاند نەبن بە ئیلتیزامەكانیان بۆ پاراستنی بەرژەوندییەكانی وڵاتەكەی  ئەوە دوای ئەو ماوە دەست دەكەنەوە بە پیتاندنی یۆرانیۆم .

لە كاتێكدا بە بۆچوونی من زۆرێكی تر لە چاودێرانی دۆخی ناوچەكە  زۆر ئەستەمە لەو ماوە كورتەدا بتوانرێت هیچ هەنگاوێك بەو ئاڕاستەدا بنرێت .

سەرەتای گرژی

هەر دوای ئەو بڕیارەی ئێران چوار كەشتی نەوت هەڵگری ئیماراتی  لە كەنداوی عومان  كەوتنە بەر هێرش و پەلاماری تێكدەرانە و  دوای ئەوەش دامەزراوەنەوتییەكانی عەرەبستانی سعوودیە كە لە ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتەوە نەوت بۆ ڕۆژئاوای دەگوێزنەوە كەوتنە بەر هێرشی فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانی جۆری دەروون كە ئەمە لەلایەن حووسیەكانی یەمەنەوە ئەنجامدرا ئاشكرایە بەڵام  كردەوە كەی تر ی پەلاماری كەشتییەكان تائێستا ئێران سەركۆنەی دەكات و بەكاری ئاژەوەگێڕی ناوی دەبات  و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن بۆ دیاریكردنی ئەنجام دەرانی .

لە كۆتاییدا دەبێت بپرسین لە ئاوا بارودۆخێكی بارگاوی و پڕململانێ‌  ی پڕ لە گومان و نەمبوونی متمانە دەستوەردان و  بەرژەوندی جیاواز و ناكۆكی ئتنیكی و تائیفی دەبێت  چاوەڕوانی چی بین من هیوادارم هەڵە بم .

Hits: 209
Category: