سوتاندنی ئاڵای كوردستان و هەڵكوتانە سەر بارەگای پارتی دیموكراتی كوردستان لە بەغدا مەحكوم دەكەین

بەڵێن عبدوڵڵا : سوتاندنی ئاڵای كوردستان و هەڵكوتانە سەر بارەگای پارتی دیموكراتی كوردستان لە بەغدا مەحكوم دەكەین

سوتاندنی ئاڵای كوردستان و هەڵكوتانە سەر بارەگای پارتی دیموكراتی كوردستان لە بەغدا مەحكوم دەكەین

چەند ساڵێكە سیاسەتی هەندێ لەهێزە باڵا دەست‌و دەست رۆیشتوەكانی عێراق دژ بە هەرێمی كوردستان‌و مافە رەواكانی لەبەغدا بە راشكاوی ‌و بە ئاشكرا پەیڕەو دەكرێ، بەردەوام لەنێو دامودەزگاكانی حكومەتی عێراق‌و لە میدیاكان‌و لە كۆڕو كۆبوونەوە‌و بۆنەكانیان خەریكی هاندان‌و گۆشكردنی خەڵكی عێراقن، دژ بە هەرێم‌و گەلی كوردستان. دواجار گەیشتە ئەوەی بە بەرچاوی هێزەكانی پۆلیس‌و ئاسایش لەبەغدا پەلاماری بارەگای پارتی  دیموكراتی كوردستانیاندا و سوتاندیان، بەمەش نەوەستان، رق‌و كینەیان گەیشتە ئەوپەڕی شۆڤێنیەت‌و ئاڵای كوردستانیان سوتاند.

ئەم كارە قێزەونە سیاسەتێك لەپشتیەوەیەو هەڵیدەسوڕێنێ ‌و ئاراستەی دەكات ‌و بۆتە بەشێك لە نەهجیان، ئەگەر دەسەڵاتیان هەبێ زۆر لەوە خراپتر دەكەن، بۆیە ئێمە لە حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان جارێكی تریش جەخت دەكەینەوەو روی دەممان دەكەینە سەرجەم حزب‌و لایەنە كوردستانیەكان‌و پێیان دەڵێین ناوچەكە‌و عێراق‌و كوردستان بەهەلومەرجێكی سەخت‌و دژوارو هەستیار تێدەپەڕێ.

بۆیە پێویست دەكات لەبەرامبەر ئەو پلان‌و سیاسەتە دوژمنكاریەی بەرامبەر كوردستان پەیڕەوی دەكرێت، نێوماڵی كوردستانی رێك بخرێتەوە. دەبێ ئەم روداوە ترسناكە بەجدی وەربگرین‌و بچوك نەكرێتەوە لە هەڵسوكەوتی چەند كەسێكی سەرەرۆ‌و لە یاسا دەرچوو. باشترین وەڵام بۆ ئەو سیاسەتە دوژمنكاریە چارەسەری كێشە ناوخۆیەكانمان‌و خزمەتكردنی خەڵكی كوردستان‌و یەكڕیزی نیشتمانیە.

بەڵێن عەبدوڵڵا-سكرتێری حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان

17/10/2020

Hits: 64
Category: