بورهان شێخ رەئوف : ناکۆکی و ململانێی نێوان  لایەنەکان زیانی زۆر بە کەرکوک گەیاندووە

نوسەرو چاودێری سیاسی بەرێز بورهان شێخ رەئوف لە دیمانەیەكی لەگەڵ ئێستانیوز، وەڵامی چەند تەوەرێك دەداتەوە:

ئێستانیوز: پێتان وایە پەیوەندی هەرێم‌و بەغدا جێگای ئەوەیە ئومێدی چارەسەری كێشەكانی لەسەر هەڵبچنین؟

بورهان شێخ رەئوف: گرنگ ئەوەیە خواست و قەناعەت لە لای لایەنی بەرامبەر دروست بیت دەستووری عیراق جێبەجێ بکریت نەک ئەمڕۆ د عادیل عەبدولمهدی دۆستی کوردە دژ بە کورد هیچ بڕیارێک نادات بەڵام هیچ گرنتیەک نیە بۆ خولێکی دی بۆیە زۆر گرنگە پێکهاتەکانی عیراق بە تایبەتئ شیعەکان پابەند بن بە دەستوورەوەو هەوڵی تۆڵەکردنەو لە سوونە نەدەن و دژ بە مافەکانی کوردیش نەبن بە پێچەوانەور عێراق لە بازنەیەکی اخراودا دەخولێتەوەو کەس سوود لە سامان داهاتە زۆرو زەوەندەکەی نابینیت.

ئێستانیوز: چۆن دەكرێت مامەڵە لەگەڵ دۆسیەی ناوچەكە بكەین، بۆ نمونە كێشەی گەورەی نێوان ئەمریكا‌و ئێران، كە گەلی كورد لەعێراق‌و ئێران بەشێكە لە جوگرافیای ناوچەكە؟

بورهان شێخ رەئوف: دەربارەی کێشەو قەیرانی ئەمریکاو ئیران ئەور زیاتر پەیوەندی بە حکومەتی ناوەندی عیراقەوە هەیە جونکە ئەو بابەتانەی کە پەیوەندی بە ئابڵوقەو جەنگ و سەروەری وڵاتەوە هەیە دەسەڵاتی حکومەتی ناوەندییە  ئەویش تابکرێت عیراق بە هەریمیشەوە بێ لایەن بێت و نەکریتە گۆڕەپانی شەڕ هەموو ئەگەرەکان خوێندنەوەی بۆ بکریت لە هەریم لە حاڵەتی ڕوودانی هەر گرژییەکو شاڵاوی ئاوارەو بارودۆخی مرۆیی.

ئێستانیوز: بۆچونی بەڕێزتان لەسەر روداوەكانی سەر سنوری هەرێمی كوردستان چیە؟ ئەوەی توركیا دەیكات‌و خەریكی ئۆپەراسیۆنە؟

بورهان شێخ رەئوف: ئەوەی لە بیست و شەش ساڵی ڕابردوودا کێشەی درێژخایەنی هەریم و تورکیا بووە بوونی هێزەکانی PKK  بووە لەسەر سنوورەکانی عێراق دەکریت حکومەتی هەریم و ناوەند هەماهەنگی بکەن لە ڕێگەی دیبلۆماسییەوە بەر بەو پەلامارودەستدرێژییانەی تورکیا بگرن و هیزەکانی پکک ەش ریز لە یاساو ریسانیودەولەتییەکان بگرن بەتایبەتی دۆخی تایبەتی هەریم.

ئێستانیوز: بە بۆچونی ئێوە پەیوەندی خراپی پارتی‌و یەكێتی تاچەندە كێشەی كەركوكی توشی پاشەكشەیەكی گەورە كردووە‌و لەكوردستانی دادەبڕێت؟

بورهان شێخ رەئوف: کەرکوک بابەت و ئامانج و کێشەی محوەری و مەرکەزی کوردە لە عیراقداڕاستە ناکۆکی و ململانێی نێوان  لایەنەکان زیانی زۆر بە کەرکوک گەیاندووە بەڵام ئەوەی دڵخۆشکەرە ئیستا گەیشتوونەتە ڕێککەوتن و بڕیار ە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک کۆبێتەوە و پاریزگاریک بۆ کەرکوک لە لیستی برایەتی هەڵبژێرن.

ئێستانیوز: بە بۆچونی ئێوە چۆن دەتوانین متمانەی سیاسی نێوان لایەنە كوردستانیەكان بگێڕێنەوە‌و ئەم جۆرە لە تەنگەژەی سیاسی خاو بێتەوە؟

بورهان شێخ رەئوف: دەتوانین  بە گێڕانەوەی متمانەو چارەسەرکردنی کێشەکا ن و ڕێزگرتن لەیاسا دامەزراندنی دامودەزگاو دامەزراوەیدەوڵەتو یەکخستنی هیزی پ  م و ئاسایش و سەربەخۆبوونی دادگاکان و واتە جیاکردنەوەیدەستەڵاتەکان و دابینکردنی ئازادی و دیموکراسی وسەروەر بوونی یاسا وەو کۆتایی بە زۆر کیشە بهینینلە لایەکی ترەوە شەفافیەتو بەگژاچوونەوەی گەندەڵیو دابین کردنی خزمەتگوزارییە سەرتایی و پێویستەکانی گەل.

Hits: 277
Category: